حکومەت بڕی ئەو نەوتەی ئاشکراکرد کە بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە
کاتی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا
وێستگەنیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە، بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رده‌وامه‌و تائێستاش نزیکەی 63 ملیۆن لیتری دابین کراوەو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.
ئەمڕۆ سێشممە 11ی کانوونی دووەمی 2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، ''پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نەوتی سپی له سنووری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وامەو پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به (92.345.400) لیتر هه‌یه، به‌ڵام تا رێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (25.714.819) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (23.690.800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، رواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه، كۆیە) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (1.534.600) لیتر به‌سه‌ر ده‌وورووبه‌ر (واتا خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌شكراوه و ( 67.120.000) لیتر ماوه كه پێویسته دابین بكرێت.''
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''پارێزگای سلێمانی پێویستیی به (91.749.000) لیتر هه‌یه، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (17.172.985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8.044.000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌شكراوه و ( 6.826.000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1.852.000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بڕی (18.585.000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش (13.378.400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌شكراوه و له ده‌وورووبه‌ریش واتا (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6.554.200) لیتر دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها بڕی (35.405.000) لیتر ماوه دابین بكرێت، هاوکات بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه له (53.829.600) لیتر.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت.
PM:05:16:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت