دیندار زێباری: ناتوانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه كه په‌كه‌كه بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ره
وێستگه‌نیوز ـ
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت، به‌پێی زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان په‌كه‌كه بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كات له سنووره‌كان، به‌ڵام وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یان بۆ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی حكومه‌ت ناگه‌نه ئه‌و سنوورانه.
دیندار زێباری، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: له قه‌زای ئاكرێ و زاخۆوه تا ده‌گاته قه‌ندیل و به‌شێكی قه‌زای شنگال، زیاتر له 500 گوند به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه چۆڵكراون، بۆیه په‌كه‌كه هۆكاری ئه‌و ناسه‌قامگیرییه ئه‌منی و بیانووه‌یه كه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ده‌كرێته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان.
وتیشی: "به هه‌زاران خه‌ڵكی ئێمه دوای رزگاركردنی كوردستان له ده‌ستی رژێمی عیراق بۆیان نییه بچنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، داواكاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌بووه كه ده‌بێت په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه جێبهێڵێت، چونكه ئه‌وه شوێنی كاركردنی ئه‌وان نییه".
له باره‌ی پرسی قاچاخچێتی ماده هۆشبه‌ره‌كان و تێوه‌گلانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و پرسه، دیندار زێباری وتی: "ئه‌و دیارده‌یه له 2019ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌هه‌زاران كه‌س ئالووده بوون و بوونه‌ته قوربانی، كه به‌داخه‌وه ئه‌وانه كوڕی ئه‌م میله‌ته‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد، كه داوایان له زۆربه‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه له بنه‌بڕكردنی ئه‌و بابه‌ته‌دا هاوكارییان بن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێك و خودی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌هاتوون، چونكه ئه‌وه پێویستی به‌هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه.
دیندار زێباری راشیگه‌یاند: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان زۆربه‌ی ئه‌و مادانه له وڵاتی ئێرانه‌وه داخڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن، په‌كه‌كه ناوچه‌یه‌كی داگیر كردووه، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم بوونمان له‌و ناوچانه نییه و ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆیان، بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه كه په‌كه‌كه خۆی ده‌ستیتێكه‌ڵكردووه له‌و بابه‌ته‌دا هه‌م وه‌ك بازرگانی كردن و هه‌م وه‌ك به‌رهه‌مهێنان و چاندنیش، به‌ڵام ناتوانین ئه‌وه پشڕاست بكه‌ینه‌وه".
PM:12:21:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت