ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق خانەنشین دەکرێن

‌خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق

وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانێکی بۆ خانەنشینکردنی ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەرکرد و داوای لە وەزارەتی دارایی کردوە فەرمانەکە جێبەجێ بکات.

لەنوسراوێکی کۆماریدا کە 29-12-2021 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراقی کردوە هاتووە، داوا دەکەن لیستی ئەو ناوانەی ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمان لەگەڵ ئەم فەرمانەدا هاوپێنج کراوە، کە بە ناوی ژمارە 1- محەمەد رێکارن حەدید دەستپێدەکات و بەناوی ژمارە 324- یونس قاسم شغاتی کۆتایی دێت، مامەڵەی خانەنشین بوونیان بۆ بکرێت.

ئەوەش هاتووە، ئەندامانی خولی رابردوی پەرلەمانی عێراق بەگوێرەی یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014 مامەڵەکانیان وەردەگیرێت.

یاسای خانەنشینی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان ناگرێتەوە کە: بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردراونەتەوە، تەمەنیان لە 50 ساڵ یان خزمەتیان لە 15 ساڵ کەمترە.


AM:09:52:11/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو