نرخی نه‌وت لە بەرزترین ئاستدا جێگیربووە


وێستگەنیوزـ

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی كانوونی دووەمی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 81 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 78 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت  لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.


AM:07:11:11/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت