له كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی تێلێگرام، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی و وته‌بێژی ئه‌منیی حزبوڵای عێراق كه كوتله و هاپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی نه‌هێناوه، هه‌ره‌شه‌یه‌كی نوێی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ره‌شه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقی نزیك له ئێرانه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردودا.
"دوای لێسەندنەوەی مافی زۆرینە و شوێنکەوتنی ئیرادەی دەرەکی، ڕۆژانی سەخت بەسەر عێراقدا تێدەپەڕێت، دەنگەکانمان بە ڕوونی داوای گەڕاندنەوەی مافی خەڵکەکەی دەکات، چەندینجاریش هۆشداریمان داوە لە لێسەندنەوەی مافی زۆرینە، بە تایبەت بەریتانی و ئیماراتی."، عه‌سكه‌ری ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی كردوه.
ناوبراو له كۆتایی هه‌ره‌شه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌پێی ئاماژه مه‌یدانی و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منییه‌كان، رۆژانی سه‌خت بۆ عێراق به‌ڕێوه‌یه، رۆژانێك كه هه‌موان تیایدا دۆڕاو ده‌بن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2022، پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی گرێدا و تێیدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆک و حاکم زاملی و شیروان عەبدوڵا بە جێگرانی هەڵبژێردران.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی پێشوەختەی سەدر و سونە و پارتی بوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزه شیعه‌كانی دیكه به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا نه‌كرد.
PM:11:50:10/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 10208
جار خوێنراوه‌ته‌وه