چاودێرێكی سیاسی: سه‌در له ركابه‌ره‌كانی دێته ده‌ست و له‌كاریان ده‌خات
وێستگه نیوزـ
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی دروشمی "زۆرینه‌ی نیشتمانی" بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه ماون، چه‌ند رێگه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌مه بۆچونی چاودێرێكی سیاسیی عێراقه كه وای شرۆڤه كردوه.
ئیحسان شەممەری، سەرۆکی سەنتەری بیرکردنەوەی سیاسی بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، "لەمەولا سەدر ستراتیژەکانی دابڕین و فەرامۆشکردن، بێلایەنکردن و لەکارخستن، لەگەڵ هەوڵی ڕاکێشانی هەندێکیان لەگەڵ ڕکابەرەکانی دەگرێتەبەر."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی گرێدا و تێیدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆک و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵا بە جێگرانی هەڵبژێردران.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی پێشوەختەی سەدر و سونە و پارتی بوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزه شیعه‌كانی دیكه به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا نه‌كرد.
PM:09:23:10/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت