باڵیۆزی ئەمریکا: ئومێدەوارین حکومەتی نوێ بەزوترین کات پێکبهێنرێت

‌ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

وێستگەنیوز-

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئومێدەوارن حکومەتی نوێی عێراق بەزوترین کات پێکبهێنرێت، چونکە بەغدا و واشنتن لەقۆناغی داهاتودا کاردەکەن بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان بەتایبەت لەبواری وزە و تەندروستیدا.

ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، پیرۆزبایی لەسەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان دەکەن و ئومێدیان وایە حکومەتی نوێش بەزوترین کات پێکبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا هاوبەشی و هاوپەیمانی لەگەڵ عێراق بەگرنگ و پێویست دەزانێت، بۆیە لەقۆناغی داهاتوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات لە بوارەکانی وزە، تەندروستی و خوێندنی باڵادا فراوانتر دەکرێن.

شەوی رابردو پەرلەمانی عێراق دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد، دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەم شێوەیەیە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان 200 دەنگ، حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان 182 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان 180 دەنگ.





PM:09:15:10/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت