نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگەنیوزـ
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی كانوونی دووەمی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 81 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 79 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.
AM:07:26:10/01/2022
ئهم بابهته 1612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت