ئه‌مریكا ئه‌م شاجوانه‌ی وه‌رنه‌گرت
وێستگه نیوزـ
لین كلایڤ، شاجوانی به‌ریتانیایه بۆ (ئه‌و خانمانه‌ی كه هاوسه‌رگیرییان كردووه)، بڕیاربوو لین نوێنه‌رایه‌تیی به‌ریتانیا بۆ شاجوانی خاوه‌ن مێردی جیهان له ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام رێگه‌ی پێ نه‌درا بچێته ئه‌و وڵاته‌وه.
لین له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه كه ڤیزای پێ نادات، میدیاكان ده‌ڵێن كه هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و خه‌ڵكی سوریایه و ساڵی 2013 و به‌هۆی روداوه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه كۆچی بۆ ئه‌و وڵاته كردوه.
لین له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌دایكبوه‌و ته‌مه‌نی 29 ساڵه، ئه‌م خانمه به جانتاكه‌ی كۆڵییه‌وه كه چه‌ند پارچه جلێكی تێدابوو، وڵاته‌كه‌ی جێهێشت، كاتێك گه‌یشته به‌ریتانیا له‌وێ زانكۆی ته‌واو كرد و زمانی ئینگلیزی فێربوو، ئێستاش راهێنان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ببێت به پزیشك و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكات.
هاوكات ئه‌م شاجوانه به‌ریتانییه به ره‌چه‌ڵه‌ك سوریه، وه‌ك بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنیش كار ده‌كات و ساڵی 2020 ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیی پێدرا، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا بووه شاجوانی ئه‌و خانمانه‌ی كه خاوه‌ن مێردن.
ماوه‌ی 37 ساڵه شاجوانی خاوه‌ن مێرد ساز ده‌كرێت و ئه‌مڕۆش بۆنه‌كه له لاس فیگاس-ی ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات، لین ناتوانێت كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات و بتوانێت ڤیزای ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه به‌ریتانیا به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌م كچه سورییه‌وه له‌و كێبڕكێیه بێبه‌ش ببێت.
PM:05:42:09/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت