نرخی نهوت دابەزی
وێستگەنیوزـ
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی كانوونی دووەمی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 78 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.
AM:07:10:09/01/2022
ئهم بابهته 1620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت