گۆڕانکاری لە نرخی نەوت روویدا

‌بەرهەمهێنانی نەوت

وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت 80 سەنت دابەزیووە.

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە 78 دۆلار 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی شیکارییەکان، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.



AM:08:10:08/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت