لیستی دابه‌شكردنی مووچەی هەفتەی داهاتوو ئاشکراکرا
وێستگه‌نیوز ـ
دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئه‌م مانگەوە دەستیپێکردووە، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2022، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه.
ئەوەش دوای ئەوەی دێت، بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 6ی كانوونی دووه‌م، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی، لیوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان".
PM:03:26:07/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 89364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت