چوار حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا

‌هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK"ـیان پێکهێناو رایدەگەیەنن، ئەو بەرە هاوبەشە لەئەنجامی دوو مانگ راوێژ دروستکراوە و  کاری هاوبەشی سیاسی و میدیایی دەکەن و پڕۆژەی هاوبەشیان دەبێت.

ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد، یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان. تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوەش دەکەن، "پاش دوو مانگ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی هاوپەیمانی، توانرا هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK پێکبهێندرێت".

ئەوەش هاتووە، "لەو هاوپەیمانییە دا بڕیار دراوە کاری هاوبەشی سیاسی، نیزامی، ئەمنیەتی، میدیایی ، بەیان و گوتاری هاوبەش ، پێوەندی و لۆبیگەریی هاوبەش و کار بۆ پڕۆژەی هاوبەش بکرێت".


PM:10:50:06/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو