تەرمی شوانەکەی هەولێر دۆزرایەوە کە لافاو بردبووی


وێستگەنیوز- 

پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ڕایگەیاند،  دوای زیاتر لە 20 رۆژ تەرمی ئەو شوانەی هەولێر لە کاتی لافاوەکەی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2022، نەبەز ڕەشاد پەیامنیری ویستگەنیوز لە هەولێر ڕایگەیاند، ''لە لایەن کەسێکەوە تونراوە تەرمی شوانەکەی هەولێر بدۆزرێتەوەو دواتر بەرگری شارستانی هەولێری لێ ئاگادارکراوەتەوەو ئەوانیش گەشتوونەتە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکەو لەگەڵ کەسوکاری شوانەکەدا تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکی دادوەری هەولێر.''

هەر ئەمڕۆش لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی ئەو شوانەی لە هەولێر بەر لافاو کەوت لە گەڕەکی ژین دۆزراوەتەوە.

باسلەوەشکراوە، "وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى و  ڕێکخراوەکان و هەمو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 17ی کانوونی یەکەمی 2021، بەردەوام بوون کە به‌هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌ و دو هاوڵاتی بێسەروشوێن بوون".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ئەوانەی بێسەروشوێن بون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)، "سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە".

پەیامنێرمان زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو


PM:03:43:06/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 21860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت