مایا هێلكه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت


وێستگه‌ نیوزـ

مایا دیاب، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئاشكرایكرد كه‌ چووه‌ته‌ قۆناغی هه‌ڵگرتن و سڕكردنی هێلكه‌كانی له‌ هێلكه‌دانی خۆیدا تا له‌ داهاتوودا بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی منداڵی ببێت.

سڕكردنی هێلكه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت Oocyte cryopreservation، بریتیه‌ له‌ پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێله‌كانی مێینه‌ له‌ هێلكه‌دانی خۆیدا، ئه‌م هێلكانه‌ به‌ تۆوی نێرینه‌ ناپیتێنرێ،، به‌ڵكو له‌ داهاتوودا له‌ناو تاقیگه‌ ده‌پیتێنرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه‌ بۆ پاراستنی توانای خانمان بۆ منداڵبون له‌ داهاتودا.

مایا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی "به‌راشكاوی" له‌ كه‌ناڵی MBC1.ی لوبنان، وتی: ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێستا منداڵم ناوێت، به‌ڵكو ئێستا ده‌مه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی منداڵم ببێت، به‌ڵام ئه‌م هێلكانه‌ هه‌ڵده‌گرم بۆ داهاتوو تا له‌وكاته‌شدا بتوانم منداڵ بخه‌مه‌وه‌.

ده‌شلًێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا خانمان كار ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت زوو هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌م رێگای هه‌ڵگرتن و سڕكردنی هێلكانه‌ كارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا توانای منداڵ خستنه‌وه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.


AM:12:03:05/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو