به ژه‌مێك ڤیاگرا هۆشی هاته‌وه
وێستگه نیوزـ
كچه په‌رستارێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بێهۆش ببوو، وه‌ك تاقیكردنه‌وه حه‌بی ڤیاگرای پێدرا، هۆشی هاته‌وه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه مۆنیكا ئه‌لمێدا-ی په‌رستار كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه، ماوه‌ی 28 رۆژ بوو به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وتبووه باری بێهۆشییه‌وه، مۆنیكا هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو كه‌چی له 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا توشی ڤایرۆسه‌كه بوو و دواتر له 9ی تشرینی دووه‌م له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا.
دوای مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌شی چاودێریی ورد، مۆنیكا له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه بێهۆش كرا، پزیشكه‌كان بۆئه‌وه ئه‌و كاره‌یان كرد تا به هێمنی و له‌سه‌رخۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ن، یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌بی ڤیاگرابوو كه پزیشكه‌كان بۆیان به‌كارهێنا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی خۆی پێش ئه‌وه‌ی بێهۆش بكرێت.
پزیشکه‌كان سێ رۆژیان له‌به‌رده‌مدا مابوو چونكه ئامێری هه‌ناسه‌دانه ده‌ستكرده‌كه ده‌وه‌ستا، به‌ڵام دوای پێدانی حه‌بی ڤیاگراكه مۆنیكا هۆشی هاته‌وه‌و چاوی هه‌ڵهێنا، "حه‌بی ڤیاگرا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر به زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌دا بڕوات و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه كه مۆنیكا چاك ببێته‌وه"، پزیشكه‌كان وا ده‌ڵێن.
PM:09:13:04/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 13532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت