ئەو پێنج شتەی کە خانمە ڤیکتۆریایەکان نایکەن


وێستگەنیوز- ساڤۆ سەردار

رێگە مەدە کە توتڕکی رەش و جانتای لاڤیندەر هەڵت بخەڵەتێنن، ژیانی خانمە ڤیکتۆریاکانی ئینگلتەرا بەو جۆرە نییە کە خەیاڵی دەکەیت.

1- مردن لە تەمەنێکی گەنجیدا
تەمەنی خەڵکی لە سەدەی ١٩ ئینگلتەرادا لە نزیکەی ٤٠ ساڵیدا بوو بەڵام ئەم ژمارەیە هەڵخەڵەتێنەرە، منداڵ و ساواکان بە هۆیی نەخۆشی زۆرەوە دەمردن، ئەو ڕێژەیە ژمارەیەکی زۆرە بە بەراورد بەو مردنانەی کە ئێستا بە هۆی ڕووداوی لەناکاو و بەدخۆراکیەوە مردوون، ئەگەر کچەکان چانسی ژیانیان هەبێت هەتا تەمەنی گەورەیی ئەوا دەرفەتی ژیانیان ٥٠،٦٠،٧٠ ساڵ بێت یاخود بەرەو سەر ئەوا تەمەنێکی زۆر باشە، ئەم ئەگەری تەمەن زیادبوونە لەگەڵ بەرەو پێشچوونی سەردەمەکاندا چووە سەر چاودێریکردنی بەردەوامی تەندروستی بۆ خانمە ڤیکتۆریاکان.

2-بە گەنجی هاوسەرگیری ناکەن
لە  سەدەی ١٨دا تەمەنی هاوسەرگیری کردن بۆ پیاوان ٢٨ ساڵ بووە وە بۆ ژنان ٢٦ ساڵ بووە، لە سەدەی ١٩دا ڕێژەکە دابەزی بۆ خانمە ئینگلیزەکان بەڵام هێشتا کەمتر نەبوو لە ٢٢ ساڵ.

بە شێوازی جیاواز لە گەشەکردن لە لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری، بەدڵنیاییەوە، بەڵام ئافرەتانی چینی کرێکار دەیانویست لەگەڵ گەورەتر لە چینە ئەرستۆکراتەکانی خۆیان هاوسەرگیری بکەن.

3- ئەوان هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکانی خۆیاندا نەکردووە
هاوسەرگیری کردن لەگەڵ یەکەم ئامۆزای خۆت بەتەواوت قبوڵکراوبووە لە ساڵانی ١٨٠٠ کان، جێبەجێکراوە و وەک دەڵین چەند سودێکیشی هەبووە: لە بارەیی سامان و موڵکایەتیەوە سامانەکە پارێزاو بووە و لەگەڵ یەک دەست و یەک کەسدا بووە، بینین و بەرکەوتنەکان و چاودێریکردن  بۆ خانمە گەنجەکان ئاسانتر بووە، لە دوایی سەدەی ١٩ هاوسەرگیری لە نێوان ئامۆزاکاندا بەرەو کەمی ڕۆێشت بە هۆی هەبوونی هێڵی شەمەندەفەر و بەربڵاوی ئابوری بەڵام هاوسەرگیری لە نێوان ئامۆزاکاندا لە چینی سەرەوەدا بە بەناوبانگی مایەوە بە نمونە چارلس داروین هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزای خۆیدا کردووە، شاژنە ئەلیزابێپ و شازادە ئەلبێرت ئامۆزان.

4-کەمەربەندی تەسکیان لەبەر نەدەکرد
لەناو وێنە گشتیەکەدا وێنەی خانمانی ڤیکتۆریا بە جۆرێکە کەوا هەموویان کەمەربەند بەکارئەهێنن بۆ زیاتر ڕێک دەرکەوتن لە ڕێگەی بەکار‌هێنانی قردیلە و بڕبڕەی نەهەنگ، بەڵام خانمەکان  وا بیریان دەکردەوە کەوا گرنگی بە تەندروستی خۆیان بدەن و نەکەونە ژێر کاریگەری  مۆدا و فاشیۆن وە ئەندامە ناوەکیەکانیان بپارێزن.

5- رەنگی پەمەییان لەبەر نەدەکرد
ئەگەر بە پێی پێوەرەکانی ئەمڕۆ لە جیاکردنەوەی جێندەر بۆ ڕەنگەکان هەڵسەنگاندن بکەین تووشی سەرلێشوان دەبین بە بەراورد بە سەدەیی ١٩، رەنگی سپی رەنگێکی باو و بەکارهێنراو بووە بۆ مناڵە ساواکان هەتا تەمەنی ٦ بۆ ٧ ساڵی،  بە ڕەنگی سەرەکی بۆ دەرکەوتنی مناڵەکان لەسەر جلەکان و رەنگی دایبی دانراوە، مناڵەکان رەنگی کاڵتریان لەبەردەرکرد لە چاو ئەو رەنگانەی کەوا گەورەکان لەبەریان دەکرد، سور رەنگی بەهێز و نێرینە دادەنرا ولەبەر دەرکرا، رەنگی شین بە ره‌نگێکی کراوە و ژنانە دانراوە.

کوڕە گەنجەکان زیاتر ڕەنگی پەمەییان لەبەر دەرکرد، کچە گەنجەکانیش ڕەنگی شین ئەم دابەشکاریە بەو جۆرە مایەوە تا سەدەی بیستەم و ساڵی ١٩٤٠ کە هاوکێشەکە گۆڕا ڕەنگی پەمەیی بۆ خانمان و ڕەنگی شین بۆ کوڕەکان دیاریکرا.


PM:08:38:02/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت