به‌ڤیدیۆ..ماسی ده‌بارێت
وێستگه نیوزـ
شاری تیكساركانا له ولایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا دیارده‌یه‌كی نامۆی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش بارینی ماسی بوو، دواتر راستیی ئه‌و رووداوه ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی زریان و خراپیی كه‌شوهه‌واوه و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌وه بووه.
رووداوی ماسی بارانه‌كه له رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2021 روویداوه، كاتێك ماسیی بچوك له ئاسمانه‌وه كه‌وتونه‌ته سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌وباسێكی زۆری له‌سه‌ر كرا‌و و نه‌زانرا هۆكاره‌كه چییه.
هه‌ژماری فه‌رمیی شاری تیكساركانا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه كه روداوه‌كه راسته، به‌ڵام مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاسمان ماسیی باراندبێت، به‌ڵكو له‌كاتی باراندا گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان به‌هۆی شه‌پۆل و زریانه‌وه ده‌خزێنه ناو ئاوه‌ڕۆكانی ژێر زه‌وی و دواتر وه‌ك فواره ده‌رده‌پڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ته‌ڕی و به نیوه مرداره‌وه‌بوو ده‌بینرێن.
مایكل بێری، پسپۆڕی بواری كه‌شناسی باشتر دیارده‌كه‌ی روونكردوه‌ته‌و و ده‌ڵێت كاتی زریان كه هه‌وره‌بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌و گیانه‌وه‌ره ئاوییانه ده‌خزێنه‌ناو گۆلاوێكی به‌رته‌سكی ژیًر زه‌وی و دواتر كاتێك ئاوه‌كه شوێنێك بۆ ده‌رپه‌ڕین ده‌دۆزێته‌وه، زۆر به‌توندی ده‌چێت به ئاسماندا و هه‌موو یانه‌وه‌ره‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه سه‌ر زه‌وی.
PM:05:10:02/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت