110 کۆچبەری دیکە لە سنووری بیلاڕوسیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عیراق

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی عدراق رایگەیاند، بە نیازن 110 ھاوڵاتی گیرخواردووی عیراق و هەرێم لەسەر سنووری بیلاڕوسیا - پۆڵەنداوە بگەڕێنێتەوە بۆ عیراق.


وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، بە نیازن 110 ھاوڵاتی گیرخواردووی عیراق و هەرێم لەسەر سنووری بیلاڕوسیا - پۆڵەنداوە بگەڕێنێتەوە بۆ عیراق.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی باڵیۆزخانەی عیراق لە پۆڵەندا و ھەوڵەکانیان 110 کۆچبەری عیراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا گیریان خواردووە، بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە عیراق.

ئەحمەد سەحاف، ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی کۆچبەرەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و ھەولێرەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئامارەکان، کۆی ئەو کۆچبەرە عیراقییانەی کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا - پۆلەنداوە گەڕێندراونەتەوە عیراق گەیشتووەتە سێ ھەزار و 927 کەس.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا، ھەزاران کۆچبەر بە ئومێدی گەیشتن بە ئەوروپا ھەوڵی پەڕینەوەی سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندایاندا.

دواتر بەهۆی قورسبوونی دۆخی مرۆیی ھەزاران کۆچبەری عیراقی لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، کۆچبەرەکان لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا گەڕێندرانەوە عیراق.


AM:07:57:27/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو