ئه‌و پیاوه‌ی له‌پێش كۆرۆناوه ماسكی به‌ستووه
وێستگه نیوزـ
كۆنرادۆ ئیسترادا، هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه و دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی بۆ لوته "نامۆ"كه‌ی كرد کە بەسەر لێویدا شۆڕببوەوە، گه‌ڕایه‌وه ژیانی ئاسایی و پێشت كۆرۆناش بۆ شاردنه‌وه‌ی لوتی ماسكی ده‌به‌ست.
كۆنرادۆ كه ته‌مه‌نی 57 ساڵه و كرێكاری بنیاسازیییه، به‌هۆی خراپیی شێوازی لوتیه‌وه كه به خڕی گه‌شه‌ی كردوه، نه‌یده‌توانی به ئاسانی هه‌ناسه بدات و نانیش بخوات، "ته‌نانه‌ت پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش، بۆ شاردنه‌وه‌ی لوتی ماسكی به‌ستوه." رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وای بڵاوكردوه‌ته‌وه.
پیاوه‌كه به نیویۆرك تایمز-ی توه "هه‌مووان سه‌یری لویتان ده‌كردم، ته‌نانه‌ت منداڵیش له‌دایكیان ده‌پرسی بۆچی لوتی ئه‌و پیاوه وایه، لوتم گه‌یشتبوه لێوم و هه‌موو جارێك كه نانم ده‌خوارد كه‌وچكه‌كه ده‌یدا له لوتم".
كۆنرادۆ به رێكه‌وت د.تۆماس رۆمۆ، پزیشكی جوانكاریی له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی لینۆكس هیل بینیوه و پزیشكه‌كه پێی وایه كه به‌هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌نه‌وه، لوتی ناوبراو ئاوا گه‌وره بووه، بۆیه پێشنیازی بۆ كردوه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكات.
"ئێستا ده‌ڵێی مه‌دالیای ئاڵتونیم بردوه‌ته‌وه، نه‌ك روخسارم گۆڕدرا، به‌ڵكو ئێستا پێده‌كه‌نم و هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌م و كه‌ی بمه‌وێت ماسكه‌كه‌م لاده‌به‌م" كۆنرادۆ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه وای وت.
PM:01:27:26/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت