یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تەلارسازی لە شارستانیەتە دێرینەکان


ئامادەکردنی: ساڤۆ سەردار 

بە چاوگێڕانەوەیەک  بۆ خانووە تایبەتەکان و سەکەنیە کۆنەکان وە  پێویستی لە کارپێکردن و یەکێک لە تایبەتمەندیەکان  ‌‌هێنانە دەرەوەی هەوا لە ناوەوە بەرەو دەرەوە بە کۆمەڵیک هۆکار و ڕێگا، دروستکردنی دیوارە سەوزەکان یاخود بەکارهێنانی بایۆفیلیک دیزاین یاخود کۆرتیاتەکان ( فەنائە کراوەکان ) بە تایبەتی لە شارە گەرم و شێدارەکاندا بە نمونە شارە عەرەبیەکان.''

لە کاتی بینینی شارە عەرەبیەکاندا بینینی فەزائە دەرەکیەکان تەنها ئیلهام وەرگرتن نییە لە تیشکی خۆرو رووبەر  بگرە دەلالەتێکی گەورەیە لە بارەی کلتورێکی دەوڵەمەندی تەلارسازی ئەو ناوچانە چونکە فەزا کراوەکانیش بارگاویە بە کلتور و کارکردنی نمایندانەی خەڵکانی ئەو ناوچانە کە ڕەنگەدانەوەیەکی باشی کلتور و سەقافی ئەو کات دەنوێنێت 

دەرکەوتنی ئەم ڕووبەرە کراوانە  کە ناو دەبرێت بە کۆرتیاتەکان( مەبەست لەو سپەیسەکراوانەیە کە لە عیمارەی ئیسلامیدا لە ناوەڕاستی خانوەکاندا دروستکراون ) سەرەتای دەرکەوتنی ئەگەڕێتەوە بۆ بیلاد شام کە ئەو ناوچەیەیە کە دەکەوێتە نێوان ڕوباری دیجلەو فورات.

لە دوایی کردنەوەی هێلکاریەکانی تەلارسازە عیراقیەکان و سوریەکان  کە یەکێک لە خاسیەتەکانیان لەوەدا خۆی دەبینییەوە  خێمەی مانەوەکانیان لە ناو بیابانەکاندا هەڵدەدا بۆ بەسەنتەرگرتن و ئاگاداربوون لە ئاژەڵەکانیان لە دواییدا بووە بە هۆیەک بۆ بە گرنگ بوونی ڕووبەرە کراوەکان وە بوونی بە یەکیک لە کاراکتەرە میعماریە گرنگەکانی تەلارسازی ئیسلامی. 


PM:07:44:23/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت