شازاده مریه‌میان به تێزاب شێواند
وێستگه نیوزـ
مریه‌م كچه خوێندكارێكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدایه و ئه‌وه‌نده جوان و قه‌شه‌نگ بووه له زانكۆ پێی ده‌وترا "شازاده مریم"، به‌ڵام تێزاب كرا به ده‌موچاویدا و روخساری شێوێندرا.
كوڕێك حه‌زی له‌م شازاده‌یه كرد و داوای هاوسه‌رگیریی لێ‌كرد، به‌ڵام مریه‌م ره‌تیكرده‌وه، ئه‌ویش شه‌و ده‌مامكی كرد و چوه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و تێزابی پێدا كرد و روخساره جوانه‌كه‌ی شێواند.
روداوه‌كه 7 مانگ له‌مه‌وبه‌ر رویداوه و تائێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و هاشتاگێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت "مریه‌م رزكار بكه‌ن"، ئه‌مڕۆش كه‌سوكاره‌كه‌ی مریه‌م له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كۆبونه‌وه و هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌دوای روداوه‌كه كه له ناوچه‌ی مه‌نسوری خۆرئاوای به‌غدا رویداوه، باوكی مریه‌م وتی "من و هاوسه‌ره‌كه‌م له كاركردن بوین، مریه‌م و براكه‌ی و براژنه‌كه‌شی له ماڵ بوون، كاتێك تاوانباره‌كه چوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی دزیوه، تێزابه‌كه‌ی پێدا كردوه".
به‌وته‌ی باوكی مریه‌م، كه‌سه ده‌مامكداره‌كه به خاڵێكی ئه‌مینشدا تێپه‌ڕیوه كه له‌سه‌ر رێگای ماڵه‌كه‌یان دانراوه، ئینجا گه‌یشتوه‌ته ماڵه‌كه‌ش و دوای رژاندنی تێزابه‌كه رای كردوه، ده‌شڵێت كه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاریی ته‌واویان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه نه‌كردوه.
PM:03:24:19/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 9716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت