شاجوانه‌كه‌ی عێراق بیری ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بۆ به‌شداریكردن له حه‌فتایه‌مین كێبڕكێیی شاجوانی جیهان كه له شاری ئیلات-ی ئیسرائیل سازكرا، ساره عیدان، شاجوانی پێشوی عێراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و پاش به‌جێهێشتنیشی رایگه‌یاند كه بیری شاری قودس ده‌كات.
ساره عیدان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه سه‌ردانی "دیواری پیرۆز"ی له شاری قودس كردوه، ئیسرائیلییه‌كان به‌و شوێنه ئایینییه ده‌ڵێن "دیواری فرمسێك رشتن".
ساره نوسیویه‌تی "له‌به‌رده‌م دیواره‌كه..بیری قودس.. شاره په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی خۆم له ئیسرائیل ده‌كه‌م".
له 10ی ئه‌م مانگه‌ش شاجوانه‌كه‌ی عێراق له‌كاتی سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشوایی لێكراوه.
ئه‌مه دووه‌مجاره ساره سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و به وته‌ی یاییر ناتانیاهۆ كوڕه‌كه‌ی بینامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیسرائیل كه له تویته‌ر ئاشكرای كردوە، سارە سەردانی باوکی كه‌وتوه.
ساره عیدان شاجوانی ساڵی 2017ی عێراقه و چه‌ندینجار رایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ته‌لئه‌بیبه، ئه‌مه‌ش وایكرد چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراق داوا بكه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی لێ بسه‌ندرێته‌وه.
PM:05:05:13/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 5880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت