كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری بارانبارین نییه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری باران و بەفر نییە و ئاسمانی هەرێمیش لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئاسمانی پارێزگای کەرکوک ساماڵ دەبێت، بەڵام هەریەک لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە لە هەوری تەواوەوە بۆ نیمچەهەور و دواتر بۆ پەڵە هەوردەگۆڕێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ بە پێی پێشبینییەکان ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئەمە لەکاتێکدا، شەوی رابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر باران بارین دەستی پێکردوو و لەناوچەشاخاوییەکان و حاجی ئۆمەران بەفر باری.


PM:12:29:06/12/2021












ئه‌م بابه‌ته 10164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت