وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێندراو دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له قه‌ره‌سالم تێكشكێندراوه و دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "ئەمشەو 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی قەڕە سالم دا.
باسی له‌وه‌ش كردووه: "لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە.
تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند:
ئه‌مشه‌و لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری کەرکوک
ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش هێرشیان کرد سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و هێزەکانی
پێشمەرگەش بەرپەرچییان دانەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "به‌داخه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه
هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له فه‌وجی سێی لیوای 126ی هێزه‌كانی 70ی
پێشمه‌رگه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ناوی مه‌سعود
ته‌لعه‌ت_ه پلەی نەقیبه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ناوی ئەحمەد لەتیف-ه.
هاوکات زانیارییە نا فەرمییەکان باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان بۆ سێ شەهید و پێنج بریندار دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 2ی ئەم مانگەدا، چەکدارنی داعش ھێرشیان کردە
سەرگوندی خدرجیجە و لە ئەنجامدا 13 پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھیدبوون و چەند
کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەمشەو، گرووپی چەکداری داعش ساتی هێرشکردنە سەر گوندی خدرجیجە کە
دەکەوێتە بناری چیای قەرەچوغ بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا
"بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکە راگەیاند".
لە شەوی 27ی مانگی رابردوو، لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان داعش ھێرشیکردەسەر
سەنگەرەکانی پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ ھێزەکان رۆشتبوو بۆمبێک بە
ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و چوار
پێشمەرگەش بریندار بوون.
لە 29ی مانگی رابردووش‌دا، لە سنووری کفری لەلایەن چەکدارانی داعش
ھێرشکرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە
شەھید بوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
AM:12:26:06/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 5616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت