لە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەهید و بریندار هەیە (نوێکراوەتەوە)
وێستگه نیوز ـ
لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری کەرکوک ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەرپەرچییان دانەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له سنووره‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لەسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری کەرکوک ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش هێرشیان کرد سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەرپەرچییان دانەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "به‌داخه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له فه‌وجی سێی لیوای 126ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ناوی مه‌سعود ته‌لعه‌ت_ه پلەی نەقیبه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ناوی ئەحمەد لەتیف-ه.
هاوکات زانیارییە نا فەرمییەکان باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان بۆ سێ شەهید و پێنج بریندار دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 2ی ئەم مانگەدا، چەکدارنی داعش ھێرشیان کردە سەرگوندی خدرجیجە و لە ئەنجامدا 13 پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھیدبوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەمشەو، گرووپی چەکداری داعش ساتی هێرشکردنە سەر گوندی خدرجیجە کە دەکەوێتە بناری چیای قەرەچوغ بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا "بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکە راگەیاند".
لە شەوی 27ی مانگی رابردوو، لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان داعش ھێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ ھێزەکان رۆشتبوو بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.
لە 29ی مانگی رابردووش‌دا، لە سنووری کفری لەلایەن چەکدارانی داعش ھێرشکرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەھید بوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
PM:11:18:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت