گوندی لهێبان بەتەواویی چۆڵکرا و داعش چووەتە نێو گوندەکەوە

‌ئەمشەو گوندی لهێبان

وێستگە نیوز- 

نەبەز ڕەشاد پەیامنێری وێستگە نیوز ڕایگەیاند، ''كه‌مێك پێش ئێستا گوندی لهێبان بەتەواویی چۆڵکراوەو داعش چووەتە نێو گوندەکەوەو سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌.

پەیامنێری وێستگە نیوز ئەوەشیخستەڕوو، له‌ كاتی گرتنی گونده‌كه‌دا، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك خانووی هاووڵاتییانی گونده‌كه‌یان سووتاندووه‌.

هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه‌ باسلەوەدەکات، ''ئه‌وان به‌ چاوی خۆیان دوو مه‌فره‌زه‌ی داعشیان بینیوه‌ و تا ئێستاش له‌نێو گونده‌كه ماون و‌ په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌. دەشڵێت، سه‌رجه‌م دانیشتووانی گونده‌كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ مه‌ڕداره‌كانیش ته‌واوی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان له‌ گونده‌كه‌ جێهێشتووه‌.''

گوندی لێهبان دەکەوێتە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە و لەدامێنی چیای قەرەچووخە بەدیوی سنووری سەرگەڕاندا، بەهۆی مەترسیی و هەڕەشەکانی داعش کە تەنیا 15 ماڵی تێدا مابوو بەتەواویی چۆڵکرا.


PM:08:37:05/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 5352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو