لە بارەی مووچەوە ئەم توێژە ئاگادار کرانەوە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتهوه کە سبەینێ شایستە داراییەکانیان دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، ئاگاداری قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتییەکەیان دەکەنەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە سبەینێ سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شایستە داراییە بۆ مانگی10یە، دەشڵێت، دەبێت مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی دەرماڵە و پشتگیری قوتابخانە و کۆپی ناسنامەکەی پێبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە بەڵام بە فەرمی دانەمەزراون، لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ژمارەیان 17 ھەزار و 500 مامۆستایە.
PM:08:06:05/12/2021
ئهم بابهته 15680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت