به‌ڤیدیۆ..قەشه‌یه‌كی ئه‌رسۆدۆكس سوكایه‌تی به پاپای ڤاتیكان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كه سه‌ربه مه‌زهه‌بی كاسۆلیكیه له ئاییی مه‌سیحیدا سه‌ردانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی كرد و له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌یه‌كی ئه‌رسۆدۆكسه‌كانه‌وه قسه‌ی پێ وترا و ئه‌وه‌ش به سوكایه‌تی كردن به پاپا هه‌ژمار كرا.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان ویستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كڵێسای ئه‌رسۆدۆكسی كۆببێته‌وه، به‌ڵام قه‌شه‌یه‌كی یۆنانیی به‌ته‌مه‌نی سه‌ربه مه‌زهه‌بی ئه‌رسۆدۆكسی، هاواری كرد و به پاپای وت "تۆ كافریت".
قه‌شه‌كه سێ جار به پاپای وت "تۆ كافریت" ئینجا كه‌وت به زه‌ویدا و پۆلیس له نزیك پاپا دوری خسته‌وه.
كاسۆلیك و ئه‌رسۆدۆكس له ئایینی مه‌سیحیدا، هاوشێوه‌ی سوننه و شیعه له ئایینی ئیسلامدا، دوو مه‌زهه‌بی جیاوازن و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی ئایینی ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار و 200 ساڵه ناكۆكی و جیاوازی له‌نێوانیاندایه.
AM:11:24:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت