بەگوێرەی زانیارییەکان کە خەڵکی گوندی لھێبان بە دەزگاکانی راگەیاندنیان داوە، ئەمشەو گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتەسەر گوندەکەیان کە دەکەوێتە باشووری ناحیەی سەرگەڕان، هەروەها شهڕ له نێوانی خهڵكی گوندی لهێبان و چهكدارانی داعش بهردهوامه و داوای هاوكاری له هێزهكانی پێشمهرگه و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دهكهن.
خەڵکی گوندەکە دەڵێن، ئەوە سێیەمینجارە داعش هێرشدەکاتەسەر سهر گوندی لهێبان، هەروەها لەئێستادا "چەکدارەکانمان رواناوە، بەڵام خۆشبەختانە بەبێ زیان چەکدارەکانمان راوناوە و ئێستا تەقە کۆتایی هاتووە."
گوندی لێهبان دەکەوێتە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە و لەدامێنی چیای قەرەچووخە بەدیوی سنووری سەرگەڕاندا. بەهۆی مەترسییەکانی داعش ئەو گوندە لە زیاتر 40 ماڵەوە ئێستا تەنها 15 ماڵی تێدا ماوە.
نزیکەی هەفتەیەکە هێرشەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە زیادیان کردووە، بەرپرسە سەربازییەکان هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی داعش بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەگەڕێننەوە کە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، دوایین هێرشی داعش شەوی پێنجشەممە بوو. پێشتریش لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی داعش دوو هێرشی دیکەیان کردبوو کە بە هەردووکیانەوە 8 پێشمەرگە و چەندین هاووڵاتی شەهیدبوون.