لەسلێمانی تەقە لەمەفرەزەیەکی پۆلیس کرا و نەقیبێکی پۆلیس کوژرا


وێستگەنیوز-

ئەمشەو هێزێکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ژنان لەسلێمانی تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە نەقیبێکی پۆلیس کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش بریندارن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستیکەوتووە،  ئەمشەو هێزێکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ژنان تەقەی لێکراوە، لەرووداوەکەشدا نەقیبێکی پۆلیس کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
 
لای خۆیەوە هیوا کەریم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاند، لەکاتێکدا مەفرەزیەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ویستویەتی کەسێک لە ناوچەی تانجەرۆ دەستگیربکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام تەقە لە هێزەکەیان کراوە و بەوهۆیەشەوە پۆلیسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بڵاویکردەوە، نەقەیبە کوژراوەکە ناوی (م.ل)ـە و ئێستا تەرمەکەی لەدادپزیشکی سلێمانییە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 


PM:10:25:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 5332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو