بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌دین پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و وه‌فدێكی یاوەری كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌ بارزانی و خه‌نجه‌ر گفتوگۆیان بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشە تیرۆریستیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا كراوه‌.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه‌ لەبارەی هەڵبژاردنەكانی په‌رله‌مانی عێراق لە مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.


PM:10:24:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 5524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت