لەیاری نێوان یانهی ههولێر و شوڕته شەڕ روویدا و چوار کەس برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان یانەی هەولێر و شوڕته لە یاریگای شەهید فڕهنسۆ هەریری، شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە "بەهۆی ئاڵاوە" روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، لای خۆیەوە یانەی هەولێر رایگەیاند، "گرژییەکان بەهۆی ئەوەبووهاندەرانی یانەی شوڕتە بەرگەی شکستی یارییەکەیان نەگرت و هەستاون بە شکاندنی کورسی یاریگاکە".
بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و شوڕتە پەیوەندی بە هەڵکردنی ئاڵاوە هەبووە، شاهێدحاڵەکانی رووداوەکە دەڵێن، بەشێک لە هاندەرانی یانەی شوڕتە ئاڵای عێراقیان بەرزکردووەتەوە و لایەنگرانی یانەی هەولێریش داوایان کردووە ئاڵاکە بهێننەخوارەوە، بەوهۆیەش گرژی دروستبووە.
هەرچەندە دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گرژییەکانیان کۆنتڕۆڵکردوە، بەڵام تائێستا پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکە هیچ زانیارییەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لهیاریگای نێودهوڵهتی شههید فرانسۆ ههریری یاری نێوان یانهی ھهولێر و یانهی شورته، لهخولی جامی عێراق ئهنجامدرا. دوای یاریهكی بههێز لهنێوان ههردوو یانه، یانهی ههولێر توانی بگاته قۆناغی ههشت دوای بردنهوهی له یانەی شورته بهلێدانی یهكلاكهرهوه به 4-2.
لای خۆیەوە یانەی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "دوای سەرکەوتنی یانەی هەولێر لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر بە یانەی شوڕتە لە قۆناخی 16ـی جامی عێڕاق، لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەک یانەی هەولێر و دەستەی هاندەرانمان بە جوانترین شێوە لە پێشوازییان بووین، بەڵام بەداخەوە هاندەرانی یانەی میوان بەرگەی دۆڕانەکەیان نەگرت و لە خۆشی هاندەرانی یانەی هەولێریان کەمکردەوە و، هەڵسان بە شکاندنی ژمارەیەکی زۆر لە کورسییەکی یاریگەی فڕەنسۆ هەریری."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەداخەوە هەندێک لە راگەیاندنکاران و جەماوەری یانەی شوڕتە، دەیانەوێ بابەتەکە بەلارێدا ببەن گوایە ئاڵای عێڕاق لە یاریگە دڕاوە، ئێمە وەک یانەی هەولێر بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و ئەمە زۆر دوورە لە راستی."
PM:10:10:04/12/2021
ئهم بابهته 3652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت