كه‌شناسیی هه‌رێم نوێترین پێشبینیی بۆ به‌فر و بارانی سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات دره‌نگانی سبه‌ی شه‌و نمه‌باران ده‌ستپێ بكات و له ناوچه شاخاوییه‌انی كانی شاری هه‌ولێر و دهۆكیش به‌فر ببارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور بێت و له‌دره‌نگانی شه‌ودا هه‌وره‌كه زیاتر چڕده‌بێته‌وه و نمه‌باران له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵات و به‌شێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ببارێت كه هه‌ندێک جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ده‌شڵێت: به‌ڵام له ناوچه‌كانی دهۆك و باكوری هه‌رێم پێشبینی ده‌كرێت باران ببارێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی به لاوازی ده‌مێنێته‌وه له هه‌ندێک ناوچه.
PM:10:09:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 15856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت