یەکەم پەیامی پشتگیری بافڵ تاڵەبانی لە ئاراس شێخ جەنگییەوە

‌ئاراس شێخ جەنگی

وێستگەنیوز_

ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت پشتگیری بافڵ تاڵەبانی دەکەم بۆ گۆڕانکاری لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، چونکە بە وتەی ئەو"سەلماندیان کە هیچیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی".


لە بڵاوکراوەیەکدا، لە ئەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئەمرۆ هەینی، ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نوسیویەتی، "بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەموو پشتگیریەکی دەکەم چونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە هیچیان لەو لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی".

ئەو ئەوەشی نوسیوە، "داوا لە بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستیەكان دەربخات، بەڵكو دەستبکات بە گۆرینیان. من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی هەموویان چونكە لەئاست پێویستی قۆناغەكە نین".

دەقی قسەکانی ئاراس شێخ جەنگی:

سڵاو هەڤاڵان
بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەموو پشتگیریەکی دەکەم چونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە هیچیان لەو لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی، بۆیە داوا لە بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستیەكان دەربخات، بەڵكو دەستبکات بە گۆرینیان. من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی هەموویان چونكە لەئاست پێویستی قۆناغەكە نین.

ئاراس شێخ جەنگی



AM:11:04:03/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 29928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو