به‌ڤیدیۆ..پۆلیس ته‌وقی شه‌قامێكی نزیك له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی داوه
وێستگه نیوزـ
تیمێكی هێزه‌كانی پۆلیس كه چه‌كی ته‌واویان پێ بوه، گه‌یشتنه شه‌قامی ڤێرست ئه‌ڤێنیو له نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌وقی شه‌قامه‌كه‌یان دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی چه‌كدارێك له نزیك ده‌روازه‌یه‌كی باره‌گاكه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ندین ئۆتۆمبیلی پۆلیس له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌بینرێن و ئۆتۆمبیلێكی بچوكیش چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی گه‌یاندوه‌ته شه‌قامه‌كه كه كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان پێ بووه.
زانیارییه‌كانی لای پۆلیس باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سێك به چه‌كه‌وه له ده‌روازه‌یه‌كی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ستاوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه.
PM:09:42:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت