رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی: سه‌ره‌ڕای كۆرۆنا رێژه‌ی كۆچكردن له زیادبوندایه
وێستگه نیوزـ
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه سەرەرای کورۆنا کە کاری کردوه‌تەسەر هۆیەکانی گواستنەوە، رێژەی کۆچی نێودەوڵەتی لەبەرزبونەوەدایە.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سەرەرای بەربەستە گەورەکانی کورۆنا لەسەر گواستنەوەی نێوان وڵاتان، ساڵی رابردوو ژمارەی کۆچبەران لەجیهاندا گەیشتوه‌ته 281 ملیۆن کەس و ئەگەر کورۆنا نەبوایە رەنگە ئەو رێژەیە دوو ملێۆنی زیاد بکردایە.
به‌پێی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە 2020 ژمارەی کۆچبەران کە 281 ملیۆن بوە كه دەکاتە ل3.6%ی ی دانیشتوانی جیهان، کە لە ساڵی 2019دا ئەو رێژەیە 272 ملیۆن بوە لەجیهاندا كه دەکاتە 3.5%ی دانیشتوانی جیهان.
رێكخراوی ناوبراو رونیكردوه‌ته‌و ه‌كه ئەم ژمارەیە لەساڵی 1970 دا 84 ملیۆن بوو کە رێژەی 2.3% دەکات بۆ دانیشتوان و به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه 200 ملیۆن رێژه‌ی كۆچ زیادی کردوە.
PM:07:12:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت