له سلێمانی كه‌سێك به تۆمه‌تی فێڵكردن له چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرا
تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مەمه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا-بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه فێڵی له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو و بە بیانووی جیاواز پارەکەی نەداونه‌تێ.
بەرێوه‌بەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند: "دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی جیاواز پاره‌كه‌ی نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئەمە لەکاتێکدایە، تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی تری تاوانی هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه.
PM:01:53:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت