به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆر دوو تیرۆرستی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان ده‌ستگیر كردنی دوو تیرۆرستی داعش راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و دوو چه‌كداره ده‌ستیان له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه له كه‌ركوك و چیای حه‌مرین.
بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:00 دانپێدانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دژه‌تیرۆر ئاشكراشیكردووه، "بەپێی دانپێدانانیان ئەو تیرۆرستانە دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنووری کەرکوک و چیای حەمرین".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.
PM:01:23:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت