ئاسایشی سلێمانی لەبارەی خوێندکارە دەستگیرکراوەکان ڕوونکردنەوە دەدات


وێستگە نیوز- 

ئاسایشی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خوێندكارە دەستگیركراوەكانەوە دەدات کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی دەستگیرکرابوون ڕایگەیاند، "لە زیندانەكانی ئاسایش هیچ كەس وەكو خوێندكاری دەستگیركراو نەماوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2021، یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕایگەیاندووە، ''ئەوانەی دەستگیر كرابوون و دەركەوتبوو خوێندكارن، سەرجەمیان ئازاد كراون و لە زیندانەكانی ئاسایش هیچ خوێندكارێکی دەستگیركراو نەماوە.''

ئەوەش لەكاتێكدایە، ''لەماوەی هەفتەی رابردوودا خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شار و ناوچەكانی هەرێم بۆ داواكردنی دەرماڵە بەرێوەچوو و بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیشەوە چەندین خوێندكار و خۆپیشاندەر دەستگیركران.''


PM:12:42:02/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو