ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی دەرکرد
وێستگە نیوز-
بە بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رماندرا به‌دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێ بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریش وایە دوای ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەم، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، ''به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره 71 له 1ى 12ى 2021و پشت به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 272ی ساڵی 2021و به‌پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره (د-1099 له5ى 9ى 2021)و به‌دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیاردراوه به‌دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و كه‌ركوك-گه‌رمیان".
باسلەوەشکراوە، ''دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان 47 دادوەرە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''دوای ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كارده‌بن.''
PM:12:17:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت