لە بەغداد ئێوارەخوانێک بەڕێوەدەچێت.. مالیکی و سەدر دەچن؟


وێستگەنیوز_

میدیا عێراقییەکان دەڵێن، سبەی لە بەغدا كۆبوونەوەیەکی هاوبەشی موقتەدا سەدر و سەرانی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەریوەدەچێت.


ئەمرۆ چوارشەممە، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، وا بڕیارە سبەی سەركردەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەغداد بە بەشداریی موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر کۆببنەوە.

میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن، لە كۆبوونەوەكەدا نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا-ش بەشداردەبێت، كۆبوونەوەكە بە خوانێكی ئێوارە دەستپێدەكات كە بەپێی سەرچاوەكان بۆ هێوركردنەوەی ئەو بارگرژی و لێدوانە توندانەیە بەمدواییە لەنێوان سەدر و مالكی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دراون.

به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای پێداچونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م تانه‌كاندا، ره‌وتی سه‌در 73 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم 37 كورسی و ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا 33 كورسی و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی و هاوپه‌یمانیی كوردستان 17 كورسی و نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌.


PM:10:51:01/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت