ناوەرۆکی خاڵێکی ناو پرۆژە یاسایی بودجەی 2022ی عێراق ئاشکرادەبێت

‌دیمەنێک لە دراوی عێڕاقی

وێستگەنیوز_

راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشكرایکرد، لە پرۆژە یاسای بودجەی 2022دا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە. دەشڵێت، "بۆ یەكەمجارە پلانی وەبەرهێنان بەشێوەیەكی روون لە پرۆژە یاساكەدا جێگیركراوە".


ئەمرۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، "رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەیە و بۆ یەكەمجاریشە پلانی وەبەرهێنانی بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا بۆ ماوەی سێ ساڵ تێدا جێگیركراوە و بودجەشی بۆ تەرخانكراوە بەشێوەیەك دواخستنی تێدا نەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەرچەندە نرخی ئێستای نەوت لەسەرووی 80 دۆلارەوەیە بەڵام لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دیاریكراوە، بەو پێیەی عیراق وڵاتێكە پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت و گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا كاریگەری لەسەری دادەنێت".

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 71 دۆلار و 16 سه‌نت مامەڵەی پێوەکراو، هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 94 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەمەش لە 4ی تشرینی یەکەمی 2021 وە. یەکەمجارە نرخی نه‌وت بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی %2.95 دابەزی و یەک بەرمیل بە 78 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


PM:05:53:01/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 4036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت