ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی په‌سه‌ند كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ژماره‌یه‌ك بڕیاری په‌سه‌ندكرد، یه‌كێك له‌وانه‌ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌ حکومییەکانە، کە ده‌رچووی 2016 – 2017ـن.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێك دران و په‌سه‌ند كران، كه‌‌ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا حکومییەکان بۆ ساڵه‌كانی 2016_ 2017 یه‌كێك بوو له‌ بڕیاره‌كان.


PM:01:07:01/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 13700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت