سه‌در له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان: سوپاس كۆمسیۆن
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی زۆر كورتی له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرده‌وه و هه‌رئه‌وه‌نده نوسیویه‌تی "سوپاس بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
موقته‌دا سه‌در ئه‌م په‌یامه كورته‌ی له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تویته‌ری خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه كۆمسیۆن دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای پێداچونه‌وه به سه‌رجه‌م تانه‌كاندا، ره‌وتی سه‌در 73 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه و هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم 37 كورسی و ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا 33 كورسی و له هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی و هاوپه‌یمانیی كوردستان 17 كورسی و نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
ژماره‌ی كورسیی لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
PM:08:55:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت