وەزیری تەندروستی هۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان دەخاتەڕوو

‌د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-


د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەم کاتەدا لەهەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لە پارێزگای سلێمانی هۆکارەکەی بۆ "نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان دەگەڕێتەوە و لەم کاتەدا بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین".

د.سامان بەرزنجی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەنەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان پەیوەندی هەیە بە نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان، بۆیە لەم کاتەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەری کێشەکە هەماهەنگییان هەیە.

لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆناش کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە وەزیری تەندروستی وتی، "تائێستا هیچ توشبوویەکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەکوردستان تۆمارنەکراوە و ئەگەر هەبێت خۆمان رایدەگەیەنین، هەروەها لەئێستادا رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پێوستییمان بەچەندین هەفتەیە تاوەکو تایبەتمەندییەکانی ئۆمیکرۆن بزانین".



AM:11:38:30/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت