بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر نیگه‌رانم و له دڵه‌وه داوای لێبووردن ده‌كه‌م
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای لێبووردن له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كات و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیشیان ده‌دات.
بافڵ تاڵه‌بانی، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد".
ده‌شڵێت: "داواتان لێدەکەم بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، رێمەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا رەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، داوام وایە قەت ئەم رێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: "بەڵێنیشتان پێدەدەم کە گۆڕانکاری گەورە دەکەین لە پێناو داھاتووی ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبم".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان كرد، به‌ڵام له شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به گازی فرمێسك رێژ بڵاوه‌یان به‌خۆپیشانده‌ران كرد‌و چه‌ند تووندوتیژیه‌كیش به‌رانبه‌ر به خوێندكاران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كرا.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌م، بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی له زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وه و دواتر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌داته‌وه ئه‌وا وه‌ك حزب میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خوێندكاران ده‌دۆزنه‌وه.
AM:11:13:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 12648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت