كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی بارانبارین و سارد‌و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
كه‌شناسی هه‌رێم له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارین و سارد و سه‌رماوه زانیاری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆله‌كه هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمانی ناوچەکەمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت پاشان کاریگەری ئەو شەپۆڵە کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاست و تورکیایە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ لە تەواوی ناوچەکەمان دەست پێدەکات لە ئێوارەدا و خێرای با زیاد دەکات کە هەندێ جار بۆ سەرووی 30 کیلۆ مه‌تر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات".
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئاستی باران زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا، لە کاتی باران هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت، لە شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان دەبارێت".
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه: "رێژەی بارانبارین و بەفر بارین لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانی تر ئاستی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (6-8 )پلە دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بە لاوازی دەمێنێتەوە لە دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ کۆتایی دێت".
ده‌شڵێت: "بۆ رۆژی هەینی نزمترین پلەکانی گەرما لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە".
AM:11:02:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 15504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت