فایزه‌ر بەرەنگاری ئۆمیكرۆن ده‌بێته‌وه..فاوچیش ده‌ڵێت ڤایرۆسه‌كه ده‌گاته ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌ستیكردوه به كاركردن له‌سه‌ر ڤێرژنێكی نوێی ڤاكسین دژبه گۆڕدراوه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ی ئێستای نه‌توانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆمیكرۆن بكات.
ئه‌م وتانه، ئه‌لبێر پۆرلا، سه‌رۆكی كۆمپانیای فایزه‌ر به تۆڕی سێ ئێن بی سی ئه‌مریكای راگه‌یاند و وتی "هێشتا ته‌موژمێ:ی زۆر له‌سه‌ر ئۆمیكرۆن هه‌یه و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕدراوه نوێیه‌ی كۆرۆنا بكه‌ین كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان به نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای ده‌كات.
پۆرلا پێی وایه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ڤاكسینێكی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 95 رۆژدا ده‌توانن ڤاكسێنێكی كاریگه‌ر و جدی به‌رده‌ست بخه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره راوێژكاری پزیشكی له ئیداره‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی داوه له گه‌یشتنی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن به وڵاته‌كه‌ی و وتی"هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ حاڵه‌تێك له ئه‌مریكا تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌و گۆڕدراوه هه‌رده‌گات و ده‌بێت له‌ئێستاوه ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت".
PM:10:58:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 6140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت