كۆمسیۆن واده‌ی ئاشکراکردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی به‌دوری نازانێت کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا بکرێت و ده‌ڵێت كه له چه‌ند پارێزگایه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ر كورسییه‌كاندا هاتوه.
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا وتی " لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستەی دادوەری چاو بە هەموو تانەکاندا دهخشێنێتەوە ژمارەیان هەزار و 436 وێستگەیە و پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنرێت."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆی تانه‌كانه‌وه گۆڕانكاری له پینج كورسیی پارێزگاكانی بەغدا و هەولێر و کەرکوک و موسڵ و بەسرە کراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەو وێستگەیانەی کە ڕەتکراونەتەوە، ئەوەش جیاواز یلە دەنگەکانی نێوان براوە و دۆڕاوەکاندا دروستکردوه.
PM:09:49:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 5396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت